میدیاكانى عێراق: به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه مالیكی ده‌ست له‌سه‌رۆكایه‌تى لیستی ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵده‌گرێت
ماڵپه‌رى "سكاى پرێس"، كه ماڵپه‌رێكى عێراقییه، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، بڵاویكرده‌وه :" ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه، ته‌ندروستى باش نییه و پێده‌چێت له‌سه‌رۆكایه‌تیكردنى لیسته‌كه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، هه‌ڵبگرێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه سه‌رۆكایه‌تیكردنى لیسته‌كه ده‌داته حه‌یده‌ر عبادى، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان باش ببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌كه، مالیكی له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانییه‌وه ئامۆژگارى كراوه دوور بكه‌وێته‌وه له هه‌ر چالاكییه‌ك كه دڵه‌ڕاوكێ و ماندووبوونى بۆ درووست ده‌كات، گوتیشی :" مالیكی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه له هه‌راى هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه و ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تیكردنى لیسته‌كه‌ش به حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ببه‌خشێت".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه مالیكی كاروبارى حزبى ده‌عوه و كاره لۆجستییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌وه‌نده‌ى بۆ ته‌ندروستى ئه‌و بگونجێت.
ڕێكه‌وتى 24 ى تشرینی دووه‌مى 2015، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆك كۆمار، بڵاویكرده‌وه، كه مالیكی به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن، سه‌ردانى ئێران ده‌كات و گه‌شته‌كه‌شى چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت.
ئه‌وكات میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، به‌ده‌ست نه‌خۆشى شه‌كره و فشارى خوێنه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه دوو نه‌خۆشى درێژخایه‌نن.
باسنيوز
