ئه‌بو به‌كر به‌غدادى فه‌رمانده عێراقییه‌كانى داعش له شه‌ڕى مووسڵ دوور ده‌خاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوخۆیی له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند :" ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش، فه‌رمانی داوه به‌وه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانده عێراقییه‌كان له فهرماندهییكردنى شه‌ڕه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى مووسڵ دوور بخاته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ئه‌ركى به‌رگریكردن له‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌ى شارى مووسڵ كه به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه، به فه‌رمانده عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان ده‌به‌خشێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه نه‌یویستووه ناوى بڵاو بكرێته‌وه، بۆ ماڵپه‌رى "سۆمه‌رییه نیوز" ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه "به‌غدادى" متمانه‌ى به فه‌رمانده عێراقییه‌كان نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و هه‌موو دۆڕانهى له شه‌ڕى مووسڵ به‌سه‌ر ڕێكخراوهكهیدا هاتووه و هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرییان له‌ده‌ست داوه.
سه‌ره‌تا له 17ى تشرینی یه‌كه‌مى 2016 ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستی پێكرد، له 19ى شوباتى 2017ـه‌ش، دواى ڕزگاركردنى به‌رى چه‌پى شارى مووسڵ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، ده‌ستی پێكرد.
باسنيوز
