باشووری عێراق.. مراوییەک شەڕ لەنێوان دوو عەشیرەت دروست دەکات

باشووری عێراق.. مراوییەک شەڕ لەنێوان دوو عەشیرەت دروست دەکات
لە باشووری عێراق دوو عەشیرەت بەهۆی مراوییەکەوە چەک بە رووی یەکتر بەرز دەکەنەوە.



بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، رۆژی سێشەممە 28.2.2017 شۆفێرێک لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق لە مراوییەک دەدات و خاوەنی مراوییەکەش رووبەڕووی دەبێتەوە.



بەهۆی دروستبوونی شەڕە قسە لە نێوان شۆفێرەکە و خاوەنی مراوییەکە، خاوەنی مراوییەکە چەکوشێکی بەسەری شۆفێرەکەدا کێشاوە و کوشتوویەتی، دواتریش دەرکەوتووە مراوییەکە نەمردووە.



بەهۆی کوژرانی شۆفێرەکە، پیاوانی عەشیرەتەکەی چەکیان هەڵگرتووە و رووبەڕووی عەشیرەتی خاوەن مراوییەکە بوونەتەوە.
bas news -
Top