لە دوێنێوە 1400 كەس لە لای راستی موسڵ هەڵاتوون

 لە دوێنێوە 1400 كەس لە لای راستی موسڵ هەڵاتوون
لە میانی 24 سەعاتی رابردوودا، یەك هەزار و 400 هاووڵاتی مەدەنی لە گەڕەكەكانی بەشی راستی موسڵ هەڵاتوون.

ئەیاد رافد ئەندامی كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی گوتی "لەمیانی 24 سەعاتی رابردوودا، یەك هەزار و 400 هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانەوە لە گەڕەكەكانی بەشی راستی موسڵ هەڵاتوون و خۆیان گەیاندبووە لای خاڵی پشكنینی عەقرەبی هێزەكانی عێراق".

ئەندامەكەی كۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی ئەمنی بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ئەو ئاوارانەیان گواستەوە بۆ كەمپەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی موسڵ.








باسنيوز
Top