ئاوارەبوونی سەدان کەس لە بەری ڕۆژئاوای موسڵ

ئاوارەبوونی سەدان کەس لە بەری ڕۆژئاوای موسڵ



لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی لای ڕۆژئاوای موسڵ، سەدان کەس لە دانیشتووانی موسڵ شارەکەیان جێھێشت.



بە پێی لێدوانی "ئەیاد ڕافد" بەرپرسی مانگی سووری عێراقی، ھێزەکانی سوپای عێراق لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا توانییان ١٢٠٠ کەس لە خەڵکی سڤیلی شاری موسڵ لە بەری ڕۆژئاوای شارەکە دوور بخەنەوە.



ھەر بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کردووە لە ئەنجامی شەڕی موسڵ لە بەری ڕۆژئاوای شارەکە، نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس ئاوارە ببن و ڕوو لەو کەمپانە بکەن کە بۆیان ئامادە کراوە.
payamner-
Top