حكومه‌تى عێراق بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى: به‌رهه‌مى ناوخۆيى بكڕن
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌ی كاروباری ئابووری به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناچاركردووه، به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌كاربێنن، به‌جۆرێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی ناچاركراوه ته‌واوی پێداویستیه‌كانی خۆی له كۆمپانیای گشتی دروستكردنی ده‌رمان بكرێت.
هاوكات بڕیار دراوه وه‌زاره‌تی دارایی هیچ گرێبه‌ستێك واژوو نه‌كات بۆ هێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له ناوخۆیی عێراقدا درووست ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و كاره‌با و نه‌وتیش رێگه‌یان پێ‌نادرێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه واژوو بكه‌ن چونكه وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كان خه‌رج ناكات
