پۆلیسی فیدراڵی عیراق بۆ خه‌ندان: فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌كه‌وتوو داده‌نرێت
هێزه عیراقییه‌كان یه‌كشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خۆرئاوای موسڵ، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
لەئێستادا ئامانجی سوپای عیراق كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵ-ە كە دەكەوێتە باشوری ئەو شارە تا بیكاتە بنكەیەكی پشتیوانی لەكاتی هێرشكردنی راستەوخۆ بۆسەر خۆرئاوای موسڵ.
عه‌قید عه‌بدوره‌حمان خه‌زعه‌لی راوێژكاری راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند "له دوێنێ وه تا ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان ده‌ستیان به بۆردومانكردنی باره‌گاكانی داعش له ناوچه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ و ناوچه‌ی فڕین و جوسیف كردووه وه‌كو ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه".
خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ وه‌كو ئامانجی نزیكی سوپا دوو كیلۆمه‌تر دووره و دۆخه‌كه زۆر باشه‌و "له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به‌كه‌وتوو داده‌نرێت".
پێشیوایه، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی دووه‌می ئه‌م قۆناغه ده‌ستپێبكات فڕۆكه‌خانه‌كه رزگارده‌كرێت.
یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا ئێواره‌ی دوێنی توانیان ناوچه‌ی ئه‌لبوسێف و گرده‌كانی ده‌وروبه‌ری رزگاربكه‌ن و بیخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه كه ده‌كه‌ونه ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ.
"به پێی پلانی سه‌ربازی ئێستا باره‌گا و هێڵی به‌رگری داعش له ناوچه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ ده‌كرێنه ئامانج و دواتر هێرشكردن ده‌ستپێده‌كات و به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری و سه‌ربازی داعش له‌و ناوچه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان ده‌ڕوات"، خه‌زعه‌لی وایوت.
چه‌كدارانی داعش له ئێستادا له خۆرئاوای موسڵ گه‌مارۆدراون و هێزه عیراقییه‌كان له پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و رزگاركردنی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌كه و ده‌ركردنی داعش دوای زیاتر له‌دوو ساڵ له‌مانه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌دا.
جیف دیفیز وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا سێ شه‌ممه به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، هێزه عیراقییه‌كان له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه زیاتر له 125 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ده‌ست رێكخراوی داعش رزگاركردووه.
هەڵمەتە سەربازییەكان بەمەبەستی ئازادكردنی شاری موسڵ كە گەورەترین شاری عێراق بوو لەژێركۆنترۆڵی داعش لە 17ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو دەستیپێكرد.
بەشی خۆرئاوای موسڵ لە 39 گەڕەك پێكدێت و لەسەدا 40 ی روبەری شاری موسڵ پێكدەهێنێت، زۆربەی بارەگا حكومییەكان لەو بەشەدایە.
چاوەڕواندەكرێت ئۆپەراسیۆنی بەشی خۆرئاوای شاری موسڵ، شەڕێكی سەختتر بەخۆیەوە ببینێت بەهۆی ئەوەی كۆڵان و شەقامەكانی ئەو بەشەی موسڵ باریكن ئەوەش بەو واتایە دێت كە سوپای عیراق دەتوانێت ژمارەیەكی كەمتر لە تانك و زرێپۆش بەكاربهێنێت لەشەڕكردنی دژ بەداعش.
شەڕی موسڵ كە گەورەترین هێرشی وشكانییە لەدوای روخانی رژێمی سەدام لەساڵی 2003 ەو، زیاتر لە 100 هەزار لە هێزەكانی پێشمەرگە، سوپای عیراق، حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری سوننەكان بەشداریان تێدا كردووەو لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی دەكرێت.
xandan -
