چەكدارانی داعش بۆ ئامادهكردنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانیان چەند وەرشەیەكیان لەناوچەی پیشەسازی موسڵ دامەزراندبوو، ئێستا ھێزە ئەمنییەكان عێراق بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان زۆربەی كۆڵان و رێگا سەرەكیان داخستووە و ناوچەكەیان لەمین پاكنەكردووتەوە، بۆیە تەنیا لەسەدا 10ـی دوكانەكانی ئەو ناوچەیە دەستیان بەكاركردووهتەوە.
خاوەن دوكانێك دەڵێت: ناتوانین دوكانەكانمان بكەینەوە چونكه ترسی ئەوەمان ھەیە داعش بۆمبڕێژی كردبێت.
k24 -