"نه‌وته‌كه‌تان نابه‌ین"
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینه‌كه‌ی پێشوو كه به " سه‌گه هاره‌كه " ناسراوه، هاتووه‌ته وڵاتێك هێشتا گیرۆده‌ی شه‌ڕی داعشه و ته‌نها دوو رۆژه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه ده‌ستیپێكردووه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی هێشتا سه‌رمه‌شقی ئه‌و شه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌یه.
جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا
ماتیس به‌ر له‌وه‌ی بگاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له شاری میونشن به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی كرد و هه‌ر له‌وێش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و باسی شه‌ڕی داعش و قۆناغه‌كانی پاش كۆتاییهاتنی ئه‌و رێكخراوه توندڕهوهیانكردبوو، كه زیاتر له دوو ساڵ خوێنێكی زۆریان رژاند و حخاكێكی زۆریان خستبووه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به "خه‌لافه‌ت" ناویانده‌برد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری میونشن په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌شی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كرد
ماتیس به‌ر له‌وه‌ی بگاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له شاری میونشن به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی كرد و هه‌ر له‌وێش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و باسی شه‌ڕی داعش و قۆناغه‌كانی پاش كۆتاییهاتنی ئه‌و رێكخراوه توندڕهوهیانكردبوو، كه زیاتر له دوو ساڵ خوێنێكی زۆریان رژاند و حخاكێكی زۆریان خستبووه ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به "خه‌لافه‌ت" ناویانده‌برد.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك دیاری به جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌خشی. دیارییه‌ك هه‌ڵكێشراو بوو له خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له ساڵی 2014 وه تا ئێستا بۆ رێگه‌گرتن له حه‌زی داگیركاری و خوێنڕشتنی چه‌كدارانی داعش، سنگیان به گوللـه‌وه ناو و به خوێنی خۆیان ترهازووی هێزیان له‌سه‌ر زه‌وی به پاڵپشتی هاوپه‌یمانه نێودهوڵهتییهكانیا گۆڕی.
ئه‌و دیارییه‌ش په‌یكه‌ری دوو پێشمه‌رگه و گۆی زه‌وی بوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه، پارێزه‌ری جیهانه و به نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی جیهان، شه‌ڕ له دژی داعش ده‌كات.
ماتیس له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ پایته‌ختی عێراق كه ئیداره‌كه‌ی ترمپ له هه‌ژموونی ئێرانی تێیدا نیگه‌رانن، له قسه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی بێبه‌ریكرد و گووتی:" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی دزینی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق نادات و ئه‌مریكاش بۆ ئه‌وه له‌م ناوچه‌یه نییه تا ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌سدا بگرێت".
ئه‌مه‌ش وه‌ك دڵنیاییه‌ك بوو بۆ هاوبه‌شه عێراقییه‌كانیان كه قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له‌وباره‌وه نیگه‌رانی كردبوون.
تره‌مپ چه‌ند جارێك گوتبووی:" ده‌بوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2011 له عێراق بكشێنه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وتی عێراقدا بگرتایه، تا له‌و رێگه‌وه پاڵپشتی شه‌ڕه‌كانیان دابینبكردایه و توندڕه‌وه‌كانیان له به‌رهه‌می ئه‌و نه‌وته بێبه‌ش كردیایه.
به‌ڵام جه‌نه‌راڵ ماتیس، ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی له عێراق و ئه‌فغانستان پێشتر جه‌نگاوه، دڵنیایی دایه‌وه عێراقییه‌كان و پشتی كرده قسه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ. ئێستا "سه‌گه هاره‌كه" له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته كۆمه‌ڵێك پرس و دۆسێی گه‌رمی بۆ گفتوگۆكردن پێیه، چونكه گه‌یشتنی ئه‌و بۆ به‌غدا له كاتێكدایه ئاگری جه‌نگی مووسڵ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه و هیچ نه‌بێت ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته نوێیه‌كانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ، زۆر قسه‌ی بۆ گووتن هه‌یه.
k24 -
