گەندەڵییەکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرا دەبێت
رۆژی شەممە 18.2.2017، عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڕێوەبەرێکی گشتیی وەزارەتەکەی وەک بەرپرسی بەشی بازرگانیی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیتاڵیا دامەزراندووە.
عالیە نوسەیف هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەرچی عێراق و ئیتاڵیا هیچ پەیوەندییەکی بازرگانییان لە نێواندا نییە، کەچی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لەوێ دامەزراوە.
بە گوتەی ئەو ژنە پەرلەمانتارە. ئەو بەرێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی بازرگانی، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، پرسی هاوردەکردنی برنجی خراپی بۆ عێراق، شاردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە هیچ برنجێکی خراپ هاوردە نەکراوە، بۆیە ”وەک دەستخۆشانەیەک، دەنێردرێتە ئیتاڵیا“.
باسنیوز
