ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی سەدر بەرز دەبێتەوە
ئێوارەی چوارشەممە 15.2.2017، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە شاری سەدری بەغدا تەقییەوە.
بەپێی دوایین زانیاری، بەهۆی تەقینەوەکەوە 15 کەس گیانیان لە دەست داوە و 50ـی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، رۆژانە تەقینەوە، کوشتن و رفاندنی هاووڵاتییان لە شارەکانی عێراق و بە تایبەت لە بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتە، روودەدەن.
bas news -
