چەند سەركردەیەكی داعش لە مووسڵ كوژران
لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە ناوچەی سەرجخانە لە رۆژئاوای مووسڵ، دوو سەرکردەی داعش بە ناوەکانی حەقی ئیسماعیل عەوید، ناسراو بە ئەبو ئەحمەد و ئەبو مەها، بەرپرسی هەواڵگری داعش لە پارێزگای نەینەوا کوژراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، هەریەک لە حەمادی ئەحمەد، بەرپرسی دارایی داعش لە مووسڵ و حامد ئەحمەد ئیبراهیم، ناسراو بە ئەبو عەوف موسڵاوی، والی مووسڵ و ئەبو خەلدوون، کە بەرەگەز سعوودیە، لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە ناوچەی تەممووزی شاری مووسڵ کوژراون.
k24 -
