حکوومەتی عێراق ئامادەکاری بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ دەکات

 حکوومەتی عێراق ئامادەکاری بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادەکاری کراوە بۆ ئازادکردنەوەی ئەوبەری مووسڵ و بڕیارە دوای هەندێک ڕێکار دەست بکرێت بە ئۆپەراسیۆنەکە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: ئامادەکاری کراوە بۆ ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ، بەڵام دوای هێرشی ئەم دواییەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ بڕیارەکە گۆڕدرا بۆ ئەوەی بەشی رۆژهەڵات بەتەواوەتی ئازادبکرێتەوە، و ئەمنییەتی تێدا بەرقەرارببێت، دواتر دەست بکرێت بە ئازادکردنەویە بەری ڕۆژئاوای مووسڵ، گوتی: "نەخشەی دووبارە هێرش بۆ ئەوبەری مووسڵ دانراوەتەوە چاوەڕوان دەکرێت حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بریار لەبارەی ئازادکردنەوەی ڕۆژئاوای شارەکە بدات".










باسنیوز
Top