عێراق... سه‌باره‌ت بهشارهكانیان، سونه‌كان ده‌چنه ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نوێنه‌رێكی هێزه سونییهكان ئاشكرای كرد، كوتله سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانی هێزه نیشتمانییه‌كان به‌نیازن شاندێك بۆ ئه‌مه‌ریكا بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی داوای پشتیوانی شه‌ش پارێزگا سونییهكان بكات.
ره‌عه‌د ده‌هله‌كی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی هێزه سونیه‌كان له چواره‌چێوه‌ی شاندێكدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمییه‌كان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، وتیشی، ئه‌و شانده دۆسیه‌ی شه‌ش پارێزگا سونییهكان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كات.
روونی كرده‌وه، هه‌موو كه‌س ده‌زانن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش خۆیان خزاندۆته پارێزگا سونییهكان، وتیشی، چوار ملیۆن مرۆڤی ئاواره له ئێستادا له باردۆخێكی ناله‌بار و كاره‌ساتبار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارییه‌تی ته‌واو ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت، بگرنه ئه‌ستۆ.
PAYAMNER-
