داعش بڕیارێکی تایبەت بۆ رۆژی خۆشەویستی دەردەکات
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 13.2.2017 چەکدارانی داعش لە بەری رۆژئاوا (راست)ی مووسڵ بە بڵندگۆ بڕیارەکەیان بۆ خەڵکی خوێندووەتەوە و هەڕەشەی کوشتنیشیان لە سەرپێچیکاران کردووە.
بەپێی بڕیارەکەی داعش، لە رۆژی سێشەممە 14ـی 2 (14ـی شوبات) نابێ هیچ کەسێک، ئەگەر منداڵی ساواش بێت، جلوبەرگی سوور بپۆشێت.
رۆژی 14ـی شوبات بە رۆژی خۆشەویستیی جیهانیی ناسراوە و لەو رۆژەدا، عاشقەکان جلوبەرگی سوور دەپۆشن و گوڵی سوور دەکەنە دیاری بۆ یەکتر.
باسنيوز
