دوو هه‌زار پۆلیس بۆ بەری رۆژھەڵاتی مووسڵ داده‌مه‌زرێندرێن

دوو هه‌زار پۆلیس بۆ بەری رۆژھەڵاتی مووسڵ داده‌مه‌زرێندرێن
به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق 2 هه‌زار پۆلیس بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی به‌ری رۆژهەڵاتی مووسڵ داده‌مه‌زرێن. هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانێتی له‌ به‌ری رۆژهەڵاتی شاره‌كه‌.

محەمەد بەدر جێگری وەزی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی فەرمانگەكانمان لە مووسڵ، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق خەڵكی دیكە بۆ شاری مووسڵ دادەمەزرێنین، خولەكانیش لە چەند شوێنێكی جیاواز دەستیپێكردووە، دوای تەواو بوونەوەی خولەكانیش لە فەرمانگەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە مووسڵ دەستبەكار دەبن".

ھەر لەبارەی رێكخستنەوەی دامەزراوەكانی بەری رۆژھەڵاتی مووسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی مووسڵ بە كوردستان24 گوت: "تا ئێستا هه‌شت بنكه‌ی به‌رگری شارستانی لە مووسڵ كراونه‌ته‌وه"‌.










K24
Top