مالیکی فەرمانی دروستکردنی ئاژاوە لە نێو خۆپیشاندەران دەدات
فائیق شێخ، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هانی لایەنگرانی داوە بە چەکەوە بچنە ناو خۆپیشاندەران و تەقە بکەن.
فائیق شێخ پێیوایە نوری مالیکی سوودمەندی یەکەمە لە مانەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆمیسیارەکانی، چونکە ”زۆربەیان لە ژێر فەرمانی مالیکی دان“.
رۆژی شەممە 11.2.2017, خۆپیشاندانێكى ملیۆنى له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژى لێكه‌وته‌وه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆمبى فرمێسكڕێژیان بۆ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵدا و ته‌قیان كرد، له ئه‌نجامدا، وه‌ك وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگه‌یاندووە، حەوت خۆپیشانده‌ر كوژران و 147 خۆپیشانده‌رى دیكه‌ش بریندار بوون.
باسنيوز
