حکوومەتی عێراق ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی بەغدا ئاشکرا دەکات
رۆژی یەکشەممە 12.2.2017، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە لە رووبەڕوو بوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، 174 خۆپیشاندەر بریندار بوون.
هەرچەندە پێشتر حکوومەتی عێراقی رایگەیاندبوو، حەوت کەس، کە یەکێکیا کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوو، کوژراون، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رۆژی یەکشەممە رایگەیاندووە، کە لە رووبەڕوو بوونەوەکاندا پێنج خۆپیشاندەر کوژران.
رۆژی شەممە 11.2.2017, خۆپیشاندانێكى ملیۆنى له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژى لێكه‌وته‌وه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆمبى فرمێسكڕێژیان بۆ خۆپیشانده‌ران هه‌ڵدا و ته‌قیان كرد.
bas news -
