سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای بەغدا دەدات

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای بەغدا دەدات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێ کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی ئێستای بەغدا خستوەتەگەڕ.



سۆزان بەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، پێشنیار کراوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێوئەنجومەنی نوێنەران، بۆ چارەسەر کردنی ئەو دۆخەی ئیستای عێراق پێیدا تێدەپەڕێت".



ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "پێموایە ئێستا خەریکی ئامادەکارین بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە ڕێک بخەن، کۆبوونەوەکەش پێویستی بە ھەموو ئەندام پەڕلەمانەکان ناکات، بەڵکو تەنیا سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان بەشداری تێدادەکات".


گوتیشی: "ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێک دەدرێت، جا ئەو بڕیارە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پرۆژەکەی کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانە یا شتیکی دیکەیە نازانم، بەڵام پێشتر و لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا گفتوگۆ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پڕۆژەیە، ھەبوو".
bas news -
Top