ئەمینداری گشتی حزبوڵا کوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له پارێزگاى به‌سڕه، ڕای گه‌یاند :" باسم سافی، ئه‌میندارى گشتى حزبوڵا له به‌سڕه، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراوه‌وه له ناوچه‌ى حهیانییه له پارێزگاكه كرایه ئامانج، دواى برینداركردنى، گیانى له‌ده‌ست دا".
به‌پێی زانیارى میدیا عێراقییه‌كان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه ئۆتۆمبیلێكى جۆرى (نیڤارا)یان پێبووه، له ناوچه‌ى حهیانییه له ناوه‌ڕاستى به‌سڕه ته‌قه‌یان له ئه‌میندارى حزبوڵا كرد، به‌ڵام دواى گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا.
سافی پێشتر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه بوو.
payamner-
