وه‌زیری ناوخۆى عێراق برایه‌كی خۆى زیندانى ده‌كات
به‌پێی كه‌ناڵى ئاسمانى "غه‌دییر" كه نزیكه له هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه‌كانه‌وه، قاسم ئه‌عره‌جى، برایه‌كی خۆى ده‌خاته زیندان و ڕاشیگه‌یاندووه، ده‌بێت له مه‌حسووبییه‌ت و كارى نایاسایی دوور بكه‌ونه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى سزاكان به پێی یاسا و جێبه‌جێكردنى به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه خۆى به نزیك له وه‌زیر ده‌ناسێنێت و ئه‌و نزیكایه‌تییه ده‌قۆزێته‌وه بۆ دامه‌زراندن و كاری نایاسایی.
ڕۆژى دووشه‌مه 30ىكانوونى دووه‌مى 2017، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران متمانه‌ى به‌خشى به قاسم ئه‌عره‌جى، بۆ پۆستى وه‌زیری ناوخۆى عێراق و پێشتر سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌در بوو له په‌رله‌مان.
bas news -
