فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە هاووڵاتییانی تلکێف دەکات

فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە هاووڵاتییانی تلکێف دەکات
فەرماندەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی لە هاووڵاتییانی شارۆچکەی تلکێف لە پارێزگای نەینەوا دەکات و مۆڵەتی سێ رۆژیان دەداتێ.



هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێ، ئەسۆ حەببە، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ژمارەیەک هاووڵاتیی شارۆچکەی تلکێفی کۆ کردووەتەوە و هەڕەشەیان لێ دەکات، کە دەبێ لە ماوەی سێ رۆژدا شارۆچکەکە چۆڵ بکەن، چونکە ئەو ناوچەیە هی مەسیحییەکانە.



پێشتر چەند وێنەیەکی ئەسۆ حەببە، کە فەرماندەیەکی نزیکە لە ئەبو مەهدی موهەندیس، کەسی دووەمی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابوونەوە، کە تێیاندا ئەشکەنجەی هاووڵاتییانی سوننەی شارۆچکەی فەللوجەی لە پارێزگای ئەنبار دەدات.
bas news -
Top