ئهمهریكا: لهناو زانكۆی موسڵ داعش ههوڵی دروست كردنی گازی خهردهلی داوه
جێف دەیڤس گوتەبێژ بەناوى پنتاگۆنەوە ڕایگەیاند: بەپێى پشکنینى چەند نمونەیەک کە لە زانکۆکەدا وەرگیراوە ئەوە دەرکەوتووە کە چەکدارانى داعش تاقیگەکانى زانکۆى موسڵیان بەکارهێناوە بۆ بەرهەمهێنانى گازى خەردەل.
گوتەبێژەکەى پنتاگۆن ڕایگەیاندووە، کە ئەوەى چەکدارانى داعش بەرهەمیان هێناوە گازى خەردەل نەبووە بەڵام ئەو ماددەیەى بەرهەمیان هێناوە دەبێتەهۆى خورانى پێست.
هەروەها دەیڤس ئاشكراشی كردووه: هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە ئەو چەکە کیمیاییەى داعش بەرهەمى هێناوە بووبێتە هۆى کوژرانى هیچ کەسێک.
گوتەبێژەکەى پنتاگۆن ئهوهشی گووت: زانکۆى موسڵ ناوەندێکى سەرەکى بووە بۆ دروستکردنى چەکى کیمیایى لەلایەن داعشەوە.
ZNA
