"داعش لە عێراق چه‌ند ڕۆژێکی ماوه"
(یان کوبیش) نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی یوئێن له گوتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که داعش یان ئه‌وه‌ی ناویان ناوه خه‌لافه‌تی ئیسلامی زۆر که‌می ماوه له عێراقدا، به‌ڵام هێشتا سه‌ختترین شه‌ڕ له‌به‌رده‌مه که ڕزگارکردنی به‌ری ڕۆژئاوای شاری مووسڵه.
(کوبیش) ستایشی هێزه عێراقییه‌کانی کرد که ئه‌رکی ئه‌و شه‌ڕه ده‌کێشن و پێشمه‌رگه‌ش یه‌کێک له‌و هێزانه بوو که ناوی هێنان. هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی کرد به وڵاته ناوچەییەکانەوە تا له سه‌قامگیردنه‌وه‌دا له دوای داعش به‌شداریی بکه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی عێراق له دوای شه‌ڕی داعش هه‌وڵی زۆری ده‌وێ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه و نابێ هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو دووباره ببنه‌وه، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک دووباره ببێته‌وه کاریگه‌ریی زۆر خراپی ده‌بێت.
KDP
