هێزهكانی هاوپهیمانان مهشقی نوێ به هێزه عێراقیهكان دهكات
ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەو پلانە توانای هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعش بەهێز دەکات.
بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، لەمەودوا راوێژکارە سەربازییەکانی ناتۆ، مەشق و راهێنانی سەربازیی بە هێزە عێراقییەکان لە ناو خاکی عێراق دەکەن، لەبارەی شێوازی هەڵگرتنەوەی بۆمبەکان و پووچەڵکردنەوەیان.
پێشتر راوێژکارانی ناتۆ لە ئوردن مەشقی سنوورداریان بە هێزە عێراقییەکان دەکرد، ئیدی لەسەر خاکی عێراق مەشقەکە ئەنجام دەدرێت.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
payamner-
