موسڵ...شه‌ڕی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی به‌ری راست زۆر نزیكه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وته‌بێژی خۆبه‌خشانی نه‌ینه‌وا، مه‌حمود سورچی رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری راستی موسڵ زۆر نزیكه.
سورچی وتیشی، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی بۆ رزگاركردنی به‌ری راستی موسڵ راسپێردراون، ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پرۆسه‌كه بكه‌ن، وتیشی، كاتژمێر سفر به‌ده‌ست فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
سورچی ئاشكرای كرد، ئه‌و هێزه‌ی به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كات، ده‌زگای دژه تیرۆر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فرقه‌ی نۆ و 16ی سوپا و پۆلیسی فیدرال و حه‌شدی هۆزكانی پارێزگاكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌دڵنیاییه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر هاوكارییه‌كی باشی هێزه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری راستی موسڵ ده‌كه‌ن.
له 24ی كانونی دووه‌می 2017 سه‌رۆكی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی رزگاربوونی به‌ری راستی شاری موسڵی راگیاند، دوای له هێزه‌كان كرد، به‌خێرایی به‌ره‌و راستی شاره‌كه جوڵه بكه‌ن
payamner-
