نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە لە چارەنووسی خەڵكی رۆژئاوای مووسڵ

نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە لە چارەنووسی خەڵكی رۆژئاوای مووسڵ
لە بەیاننامەیەكدا، نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە چارەنووسی زیاتر لە 750 ھەزار ھاووڵاتی، لە بەری راستی مووسڵ.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، ھەست بە دڵگرانی دەكەین لەدۆخی خەڵكی رۆژئاوای مووسڵ، بەھۆی ئەوەی لەھەموو لایەكەوە گەمارۆدراون.

بەگوێرەی ئامارێك، كە پێشتر، ماتیۆ ساڵتمارش، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران، دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، لە 17 تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 161 ھەزار كەس لە مووسڵ ئاوارەبوون، بەڵام نزیكەی 30 ھەزار كەسییان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانییان، ئەمە لەكاتێكدا، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ژمارەی ئاوارە گەڕاوەكان بە زیاتر لە 50 لەقەڵەمدەدات.







K24
Top