قەرەتەپە.. بۆمبێک بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/2/2017 لە گوندی (عەینێلە) لە باشووری ناحیەی قەرەتەپە بۆمبێک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە، بەو ھۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی، کە دەکاتە برای (عەبدولئەمیر)ی بەرپرسی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی قەرەتەپە، گیانی لە دەست داوە و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
دوا بە دوای تەقینەوەی بۆمبەکە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگای دیالە گواسترانەوە، ھاوکات ئاسایشی ناحیەی قەرەتەپە زانیارییەکانی پشت ڕاست کردەوە.
باسنیوز
