وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ ڕزگاركردنی حه‌ویجه" حه‌شدی شه‌عبی لهدووقۆڵهوه هێرشی ده‌ستپێكردووه
به‌پێی كه‌ناڵی عیراقییه‌ی فه‌رمی، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی له دوو میحوه‌ره‌وه هێرشه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
به‌پشتبه‌ستن به به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی حه‌شد ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌میحوه‌ری یه‌كه‌مه‌وه یه‌كه‌كان له بیابانی رۆژئاوای نه‌ینه‌واوه له شاری نه‌مل به‌ره‌و چوارڕێیانی شه‌رگات پێشڕه‌وییان كردووه و دواتر به‌ره‌و مه‌كحول و حه‌ویجه ده‌ڕۆن.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانی میحوه‌ری دووه‌م له‌گوندی عه‌ین به‌یزه وه به‌ئاراسته‌ی دوورگه‌ی بیابانی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌وا هێرشیان ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی حه‌شدی شه‌عبدی ئامانجی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كۆنتڕۆڵكردنی ڕێگاكانه بۆ جوڵاندنی هێزه چه‌كداره‌كان و له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ بڕینی ڕێگاكانی هێنانی چه‌ك و پێداویستییه بۆچهكدارانی داعش له‌نێوان بیابانی نهینهواو و مه‌كحول و حه‌ویجه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، ئامانج له‌و پیشڕهوییانه، ڕێگاخۆشكردنه بۆ ڕزگاركردنی حه‌ویجه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا گوندی به‌یت سالم، له‌باشووری ڕۆژئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵكراوهتهوهو "زیانێكی ماڵی و گیانی زۆر به داعش كه‌وتووه".
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی لیوای 33 و 40ی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوند و ناوچه‌كانی شه‌ریكه، ئوم غوربه، بوستان، ره‌دیف، به‌ئاراسته‌ی بیابانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وایان كۆنتڕۆڵكردووه‌و ناوچه‌كانی ته‌ل ئه‌بو رسن و بوستان شه‌ریف و ئه‌بو داودیان له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا له‌داعش پاككردووه‌ته‌وه.
تاریق جاف جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای نۆی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری داقوق به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ناوچانه له حه‌ویجه‌وه "زۆر دوورن".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌و هێرشانه ئاگادار نییه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوبێت.
قه‌زای حه‌ویجه سه‌ر پارێزگای كه‌ركوكه و له ساڵی 2014 ه‌وه تائێستا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشداماوهتهوه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه به‌فه‌رمی ده‌ستیپێنه‌كردووه.
xandan -
