له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای بودجه فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌به‌غدا تاوتوێی تۆماركردنی سكاڵادهكهن
بەپێی یاسای بودجەی عێراق، بۆ ساڵی 2017 كە حەوت-ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكرا، پشكی هەرێم بەڕێژەی سەدا 17 دیاریكراوە، بەڵام بەمەرجی ئەوەی 550 هەزار بەرمیل نەوت بدات بەحكومەتی عێراق.
به‌پێی یاساكه هه‌ردوولا (حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق) پابه‌ند ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌وه، به‌وپێیه‌ش هه‌ر هاوڵاتی و لایه‌نێك به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه‌وه زیانی به‌ركه‌وتبێت ده‌توانێت سكاڵا لهسهرلایهنى كه‌مته‌رخه‌م تۆماربكات.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، ئێستا فراكسیۆنه‌كان له‌گفتوگۆدان له‌نێوان خۆیاندا، "تاووتوێی ئه‌وه‌ده‌كه‌ین به‌چی ئاڕاسته‌یه‌كدا ئه‌م كێشه‌یه ببه‌ینه دادگا".
به‌بڕوای ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره، یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017 چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات و به جێبه‌جێبكردنی كێشه‌كه چاره‌سه‌رده‌كرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، دوو بۆچون له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌یه ئایا وه‌كو نوێنه‌رانی كورد به نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سكاڵا تۆمار بكه‌ن له حكومه‌تی هه‌رێم و له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیش یاخود داوبكهن چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بچن له‌به‌غدا سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆماربكه‌ن.
" ئه‌م سكاڵا كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه چونكه شكات ده‌كه‌ین له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانیش ڕه‌نگه له‌ئێستادا ئه‌وانه پێیان وابێت كه‌یسی دادگا زۆر گرنگ نییه به‌ڵام بێگومان كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت شكات له عه‌بادیش ده‌كه‌ین كه ڕێگا ده‌دات نه‌وتی هه‌رێم تاڵان بكرێت"هۆشیار عه‌بدوڵا وای وت.
تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پابه‌ندییه‌كی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017 ڕانهگهیاندووهو له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه.
موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به خه‌ندان-ی وت، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌رێم سنورداره "به‌ڵام سكاڵا تۆماركردن له‌و دادگایه گرنگه".
وتیشی" بۆ تۆماركردنی داوا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هیچ گرفتێكمان نیه لهومهسهلهدا ئه‌گه‌ر بزانین به كرده‌وه ئه‌و داوایه چاره‌سه‌ره یان ده‌توانێن فشارێك دروستبكات بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم چونكه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاسایی سهیرناكهین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ ڕێگایه‌كی یاسایی هه‌یه بیگرنه‌به‌ر بۆ فشاركردنه سه‌ر حكومه‌تی عێراق.
ئەحمەد حاجی رەشید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتر به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاندبوو، بەپێی رێكەوتنی وڵاتانی ئۆپێك دوورنیە مەترسی بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم دروست بێت ئەگەر پابەند نەبێت بە رێكەوتنەكەوە.
ڕونیكردبووەوە، حكومەتی عێراق، بەپێی ڕێكەوتنی ئۆپیك ڕۆژانە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێت، ئەگەر هەرێم پابەندنەبێت بە یاساكەوەو عێراق خۆی بتوانێت لەنەوتی بەسرە ئەو بڕە هەناردە پڕبكاتەوە، ئەوە ئۆپیك دەتوانێت كێشە بۆ نەوتی هەرێم دروستبكات و وەكو نەوتی قاچاغ، مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، پێشتر لەڕونكرنەوەیەكدا بڵاویكردبووەوه، كە یاسای بوجەی عێراق لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان نیەو "وەزیرەكانی حزبە بەشداربوەكانی حكومەت لە كۆبونەوەكە دژی یاسای بودجە وەستاونەتەوە".
21ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، حكومه‌تی ههرێمو فراكسیۆنه كوردیه‌كان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌و عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم دوای كۆبوونه‌وه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"بڕیاره لیژنه‌یه‌ك بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره فهنییهكان دروستبكرێت، بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری هه‌ردوولا كه ئه‌مڕۆ خرایه‌ڕوو".
وه‌زیری كشتوكاڵ وتیشی"وه‌كو حكومه‌ت بڕیارماندا ئه‌گه‌ر یه‌ك دۆلار زیاترمان ده‌ستبكه‌وێت لهرادهستكردنی نه‌وت بۆ به‌غدا ئه‌وا بابه‌ند ده‌بین به بودجه‌ی ساڵی 2017".
هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو پێیانوایه پابه‌ندبوونی هه‌رێم به یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه، حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشتر چه‌ندجارێك به‌توندی ئه‌و یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم نییه.
xandan -
