مووسڵ.. بە هەماهەنگیی هاووڵاتیان دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کراوە

 مووسڵ.. بە هەماهەنگیی هاووڵاتیان دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کراوە
ئیدارەی شاری مووسڵ بە هەماهەنگیی هاووڵاتیانی شارەکە دەستیان بە بونیاتنانەوەی شارەکە و پاککردنەوە و نەهیشتنی پاشماوەی ڕێکراوی توندڕەوی داعش کردووە.

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەرەی چەپی مووسڵ، لەلایەن هێزە عیراقییەکانەوە کە ماوەی 2 ساڵ بوو، لەژیر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا بوو، ئیدارەی شارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاووڵاتیان دەستیان بە بوونیاتنانەوە و پاککردنەوەی شارەکە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی، بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان خۆبەخشانە دەستیان بە پاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش و شوێنەوارەکانی ئەو گرووپە لەسەر دیوار و ماڵەکان کردووە.

هەر بەپێی زانیاریەکانی، شارەوانیی مووسڵ دەستی بە چاککردنەوەی پردی نێوان گەڕەکی "سووکەر و گەڕەکی مەساڕیف" کردووە، کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان چەکدارانی داعش هێزەکانی سوپای عێراق خاپوور بووە، پردەکە ڕێگاکانی "سووکەر، حەدبا، کەندی"، ئەو ناوچەیە بەیەکەوە بە شەقامی "شەلالات" دەبەستێتەوە.













باسنیوز
Top