پلانی رزگارکردنی لای راستی موسڵ ئامادهیه وهێزی زیاتر رهوان دهكرێت، بەم نزیکانە دەستپێدەکات
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ھاشم بریفکانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی لای چەپی شاری موسڵ بەتەواوەتی رزگارکرا ولەئێستادا ھێزە ئەمنیەکان لەھەموو شوێنەکان ھەن وئەوناوچانەش ئەمنیەتی پارێزراوە .
ھاشم بریفکانی گوتیشی: لەئێستادا ھێزە ئەمنیەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی لای راستی موسڵ وپلانیش دانراوە وبڕیارە لەبەغداوە ھێزێکی زیاتر رەوانەی موسڵ بکرێت وگۆرانکاری لەھەندێک ھێز بکرێت لەوانە فیرقەی زێرین، بۆیە بەم نزیکانە پرۆسەی رزگارکردنی لای راستی موسڵ دەست پێدەکات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ ڕوونیشی کردەوە: ھێزە ئەمنیەکان لەپردی گەیارە وھەندێک پردی کاتی دادەنرێت بۆ ئەوەی ھێزەکان ھێرشی لای راستی شاری موسڵ بکەن.
ئاماژهی بهوهش دا: خەڵکێکی زۆر لەناو شاری موسڵ ماوە وتەنھا خەڵکی ھەندێک گەرەک ئاوارە بوونە ورۆژانەش تیمەکانی ئێمە سەردانی موسڵ دەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارەیە سەرەتاییەکان بۆ ئەو خەڵکە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ژیان وەکو پێشوو بگەرێتەوە بۆ موسڵ.
ZNA
