سوپای عێراق داوای هاوكاری له‌دانیشتوانی ڕۆژئاوای موسڵ ده‌كات
له به‌یاننامه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی واهاتین نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی داعش له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ دوای كوژران و برینداربوون و هه‌ڵهاتنیان شكستیانهێناوه‌و سوپای عێراق سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، سوپای عێراق سوورن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی به‌شی ڕۆژئاوای شاره‌كه له‌زووترین كاتدا و داوا له دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت هاوكاری هێزه عیراقییه‌كان بكه‌ن.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی واهاتین نه‌ینه‌وا له په‌یامه‌كه‌یدا به‌خه‌ڵكی ڕۆژئاوای موسڵ ده‌ڵێت"خۆتان ئاماده‌بكه‌ن بۆ پێشوازی له‌ڕۆڵه‌كانی هێزهچهكدارهكانتان و هاوكارییان بكه‌ن به‌وشێوه‌یه‌ی براكانتان له به‌شی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامیاندا بۆ كه‌متركردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و خێراتركردنی ئازادكردنی ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌كه".
فه‌رمانده‌ی هێزهعیراقییهكان له موسڵ، 21ی ئه‌م مانگه، ئازادكرنی به‌رچه‌پی موسڵ واته به‌ری رۆژهه‌ڵتی شاره‌كه‌یان به ته‌واوی ڕاگه‌یاندبوو، چاوه‌روانده‌كرێت لهچهندرۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستپێبكات.
خه‌ندان-
