سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراقییه‌كان هاته ده‌نگ
جیڤ دیڤیس گوته‌بێژ به ناوی پنتاگۆن رایگه‌یاند" ئێمه له سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنی لیستێكین له ناوی ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا خزمه‌تیانكردووه، تا ببه‌خشرێن و بتوانن گه‌شت بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ته‌ئكید له هه‌موو ئه‌و ناوانه بكه‌ینه‌وه كه به كرداریی په‌یوه‌ست بوون به شه‌ڕكردن له ریزی هێزه‌كانمان و پاڵپشتی ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا زانراوه، تا له لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌نددار مۆڵه‌تی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێنه ناو خاكی ئه‌مریكاوه".
هه‌روه‌ها گووتی" ژماره‌یه‌ك عێراقی هه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا وه‌ك هاوبه‌ش كاریانكردووه، جا چ له ریزهكانمدا جه‌نگابن، یان وه‌ك وه‌رگێڕ كاریانكردووه و له زۆر كاتدا ژیانی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسی گه‌وره‌وه".
به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن ره‌تیكرده‌وه قسه له‌باره‌ی ئه‌وه‌بكات، ئایا به‌رله‌وه‌ی بڕیاره‌كه له كۆشكی سپییه‌وه ده‌ربچێت رای وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌رگیراوه یان نا؟.
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی گووت" تا ئێستا وه‌زاره‌ت له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌كه‌ی كۆشكی سپیدایه".
K24
