یه‌كێك له‌به‌شداربووانی ته‌قاندنه‌وه‌ی نه‌بی یونس كوژرا
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، سه‌ركرده‌ی داعش ناسراو به ئه‌بو مو‌سا به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسیه و ره‌چه‌ڵه‌كی مهعریبیه، له هێرشێكی فرۆكه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌ی رومان له رۆژئاوای موسڵ بۆ سه‌ر كاروانێكی چه‌كدارانی داعش كوژرا كه له چوار ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی، ئه‌و كوژراوه دیارترین فه‌رمانده‌یه له كه‌تیبه‌ی مورابتین كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان پێك دێت، چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگیان هه‌یه له‌وانه پاراستنی به‌غدادی و باره‌گا گرنگه‌كان له به‌ری راستی موسڵ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه كه ئه‌بو موسی به‌ر له دوو ساڵ به‌شداری ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یونسی كردوه.
له 24 ته‌موزی 2014 چه‌كدارانی داعش مه‌زارگه و مزگه‌وتی نه‌بی یونسیان له ناوه‌ڕاستی موسڵ تهقادنهوه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ناگونجێت.
له 25ی كانونی دووه‌می 2017 سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رزگاربوونی ته‌واوی باری چه‌پی موسڵی راگه‌یاند.
payamner-
