هۆكاره‌كانی‌ ھەڵنه‌دانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق وەستاوە

هۆكاره‌كانی‌ ھەڵنه‌دانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق وەستاوە
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، لەدیوانیە وسەماوە گۆڕی بەکۆمەڵی زۆری لێیە، بەڵام بەھۆی شەری داعش وھەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤ کارکردن لێیان وەستاوە.

فوئاد عوسمان گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" گۆری بەکۆمەڵ لەسنوری دیوایە وسەماوە گەلێک زۆرە وشایتحالەکان زۆر ئاگادارمان دەکەنەوە، بەڵام کارکردن بۆ ئەو مەبەستە لەئێستادا وەستاوە، ھۆکارەکەشی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤ وشەڕی داعش دەگرێتەوە.

فوئاد عوسمان گوتیشی: ئێمە لەوسنورە شارەزاییمان ھەیە، لەرێگەی ئەوانیشەوە ئێمە ئاگاداردەکرێینەوە کە گۆری بەکۆمەڵ لەوێ ھەیە وئەوانیش وەزارەتی مافی مرۆڤ ئاگادار دەکەنەوە و به‌هه‌ماهه‌نگی کاری لەسەر دەکەین، ئێستا مەلەفی گۆرە بەکۆمەڵەکان چووه‌تە دەزگای شەھید، به‌ڵام بەھۆی قەیرانی دارایی کارەکان باش بەرێوە ناچێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پێش چەند ھەفتەیەک ئێمە سەردانی ئەوانمان کردو ئەوانیش باسیان لەوە کرد ئێستا سەرقاڵی بابەتی سپایکەر وکەرادەن وناتوانن کار لەسەر ھیچ پرسی دیکە بکەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: نازانین ژمارەی گۆرە بەکۆمەڵەکانی دیوانیە وسەماوە چەندن تاوەکو ھەڵنەدرێنەوە، بەڵام ئەمەریکیەکان باسیان لەوە دەکرد ٣٠٠ گۆری بەکۆمەڵ لەعێراق ھەیە.
payamner-
Top