خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی تلكێف له‌یه‌ك بیر ده‌توانن ئاو ده‌ربهێنن

خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی تلكێف له‌یه‌ك بیر ده‌توانن ئاو ده‌ربهێنن
دواى نەمانى دەسەڵاتى داعش لە شارۆچکەى تلکێف وه‌ده‌ر‌نانیان، دانیشتووانى ئاوارەبووى شارۆچکەکە دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ سەر زێدى خۆیان، هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سەر ماڵ و حاڵێکى خاپوور كراو، ئەوان هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ خانووە رووخاوەکان و باخچە سووتاوەکان بگونجێنن تاوەکو ژیانێکى ئاسایی بۆخۆیان بگەڕێننەوە.

هەزاران هاووڵاتى گەڕاوە لە شارۆچکەى تلکێف پشتیان بە بیرە ئاوێک بەستووە و کۆمەڵ کۆمەڵ دانیشتووانى شارەکە روو لەو بیرە دەکەن بۆ ئەوەى ئاوی لێ دەربهێنن بۆ خواردنەوە و خۆشوشتن و تەواوى پێداویستییەکانى دیکە بەکاریبهێنن، کەسێک یان دوو کەس لە خانەوادەیەک نۆرە دەگرن بۆ ئەوەى چەند تەنەکەیەک ئاو بۆ ماڵەوەیان ببەنەوە
payamner -
Top