جەنراڵ ئێلێکتریک دوو وێستگەی کارەبا لە عێراق دروستدەکات

 جەنراڵ ئێلێکتریک دوو وێستگەی کارەبا لە عێراق دروستدەکات
حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای جەنراڵ ئێلێکتریکی ئەمریکی، گرێبەستێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی دوو وێستگەی کارەبا لە پارێزگاکانی زیقار و موسەننا.

بەپێی ئەو گرێبەستە، کۆمپانیای جەنراڵ ئێلێکتریک دوو وێستگەی کارەبا هەریەک بە توانای بەرهەمهێنانی 750 میگاوات بە گوژمەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار دروستدەکات.

عێراق بە دەست کێشەی کەمی کارەباوە دەناڵێنێت، بەپێی حکومەتی عێراق، واژۆکردنی ئەو گرێبەستە بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی ئەو وڵاتەیە لە کەرتی کارەبا.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەبوونی گەندەڵی لەنێو دامودەزگاکانی حکومەت، هاووڵاتییانی زۆربەی ناوچەکانی عێراق، لە بەشێکی پێداویستییە سەرکییەکانی ژیان بێ بەشن.








رووداو
Top