عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیھان

 عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیھان
شەفافییەتی نێودەوڵەتی ئاستی گەندەڵی لە تەواوی وڵاتانی جیھان ئاشكرا دەكات كە عێراق یەكێ لە گەندەڵترین وڵاتانی جیھانە و بە یازدەیەمین وڵاتی گەندەڵ دەستنیشانكراوە.

ھەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق بە یەك وڵات دیاریكراوە كە ئەو گەندەڵییەی شەفافییەتی نێودەوڵەتی باسی دەكات تەواوی عێراق بە خۆوە دەگرێت.

وڵاتانی كوریای باكوور، سۆماڵ و باشووری سودان سێ وڵاتی یەكەمی گەندەڵن و لە بارەی ئەمریكا و بریتانیاش ھۆشداری دراوە، پاش ئەوەی لە خشتەی ریزبەندی گەندەڵی دابەزیون.

لە لایەكی ترەوە دانیمارك، نیوزیلەند و فینلاند لەو سێ وڵاتەنەن كە كەمترین گەندەڵیان ھەیە و زۆربەی 10 وڵاتی یەكەمی شەفاف لە ئەوروپان؛ بەڵام سینگاپور لە ئاسیا و كەنەدا لە ئەمریكای باكوور لە ناو ئەو 10 وڵاتەدان.

10 وڵاتی گەندەڵی جیھان لە ئاسیا و ئەفریقان و یەكێكیشیان لە ئەمریكای لاتینە.

نزیكەی 70% لە 176 وڵاتی جیھان پلەی خوارەوەی 50 یان ھەیە، كە پلەكانی گەندەڵی لە زیرۆ بۆ 100 دەستپێدەكات و ژمارەی زێرۆ بە مانای تەواو گەندەڵ و 100یش شەفافییەتی تەواوە.

عێراق نومرەی 17 لەسەر 100 ھەیە و لە كۆی 176 وڵاتی جیھان لە ریزبەندی 166 دایە.
k24 -
Top