گه‌ڵای دار ده‌خۆن، ترس له ژیان كه‌وتووه‌ته سه‌رووی ترسی مردنه‌وه
ئاژانسی ئه‌نادۆلو سه‌ره‌ڕای زه‌حمه‌تی ته‌له‌فۆنكردن و كێشه‌ی تۆڕه‌كانی مۆبایل له رۆژئاوای مووسڵ، توانیوویه‌تی هه‌رچۆنێك هه‌یه به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه عێراقییه‌دا بكات و ره‌وشی مرۆیی خه‌ڵكی ئه‌وبه‌ری شاره‌كه‌ی لێبپرسێت، له وه‌ڵامدا ئۆم كه‌ره‌م گوتوویه‌تی" ره‌وشی مرۆیی به ته‌واوی داڕووخاوه، نه ئاو هه‌یه و نه خواردن و كاره‌با، دانیشتوانی ئه‌و به‌ری مووسڵ له برسا ده‌مرن، كارگه‌یشتووه‌ته خواردنی گه‌ڵای دار و بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ش پشتبه‌ستن به باراناو، ئه‌مه‌ش ئه‌و ره‌وشه‌یه له مێژووی نوێ‌دا هیچ كات له‌و شاره‌دا نه‌بینراوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" نرخی زۆربه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی هێشتا له‌و به‌شه‌ی شاره‌كه‌دا ماوه، له چاو نرخه راسته‌قینه‌كه‌یدا چوار به‌رامبه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه، خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش كه بۆ ژیان پێویسته به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" 3 مانگ گه‌مارۆی خنكێنه‌ری سه‌ر شاره‌كه و شه‌ڕ و بۆردوومان ژیانی له قورسییه‌وه بۆ ئه‌سته‌م گۆڕیوه، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ك هه‌یه كۆتایی به‌و ره‌وشه بێت، چونكه ئیستا ترس له ژیان كه‌وتووه‌ته سه‌رووی ترسی مردنه‌وه".
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئوم كه‌ره‌م له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2015 دا به‌هۆی بۆردوومانه‌وه كوژراوه، ئیستا خۆی به‌خێوكه‌ری كوڕ و كچهكانێتی، به‌ڵام ئه‌و ته‌نها كه‌س نییه كه‌وتبێته ئه‌و ره‌وشه دژواره‌وه، به‌ڵكو هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش هه‌یه، ره‌وشیان زۆر له‌م خراپتره، به ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و رۆژانه ئه‌وه‌نده خۆراكیان ده‌ستناكه‌وێت شه‌وان بتوانن به تێری بخه‌ون".
به‌گووته‌ی خۆی" ماوه‌ی 50 رۆژه ته‌نها یه‌ك ژه‌م خواردن به منداڵه‌كانی ده‌دات، ئه‌ویش ته‌نها خورما و نانی جۆیه، هه‌ندێك جاریش ته‌ماته و رۆن له‌سه‌ر ئاگرێكی دار درووست ده‌كات بۆیان، چونكه هیچ جۆره سوته‌مه‌نییه‌كی دیكه‌یان نه‌ماوه".
ئوم كه‌ره‌م به‌م په‌یامه كۆتایی به قسه‌كانی هێناوه و رووی ده‌می كردووه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان و ده‌ڵێت" یان رزگارمان بكه‌ن یان بمانكوژن"
k24 -
