به‌ریتانیا پابه‌ندیی خۆی بۆ هاوکاریی له‌شه‌ڕی موسڵدا دووپات ده‌کاته‌وه
هۆن پریتی پاتێل، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند بە بۆنه‌ی سه‌د ڕۆژه‌ی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی موسڵ له‌ده‌ستی داعش، شانازی ده‌که‌ین که یه‌که‌م وڵات بووین پێداویستیی سه‌ره‌کیی مرۆییمان گه‌یانده ئاواره‌کانی موسڵ. لەو ڕووەوە وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا داوای له کارمه‌ندانی فریاگوزاریی کرد ڕێگا بدۆزنه‌وه بۆ هاوکاریکردنی ٧٥٠ هه‌زار هاووڵاتی که تا ێستا له ژێرده‌ستی داعشن له موسڵ و هه‌ر که‌سێک ویستی له بن ده‌ستی داعش بێته ده‌ره‌وه ڕێگای سه‌لامه‌تی بۆ بکه‌نه‌وه. ناوبراو پابه‌ندیی وڵاته‌که‌ی دووپات کردەوە بۆ گه‌یاندنی هاوکاریی تا کۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه‌که.
hawler -
