ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بۆ دەستخستنی چەک سەردانی مۆسکۆیان کردووە
سەرچاوەکە لە سەر زاری بەرپرسێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەگوازێتەوە بەرپرسانی چەکدارانی حەشدی شەعبی داوایان کە ڕووسیا کردووە لە دەرەوەی چوارچێوەی سوپای عێراق چەکی سووک و ناوەندیان پێبدات.
سەرچاوەکە ئاماژە بە دیارترین سەردانەکانی کەسایەتیە ئایینی و سەربازییەکانی حەشدی شەعبی بۆ مۆسکۆ دەکات کە دیارترینیان سەردانی فالح فەیاز سەرکردەی حەشدی شەعبییە کە بە نووسراو داوا لە نیکولا باتروشیف سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا کردووە نامەکەیان بگەیەنێتە سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی هاوکاریکردنیان لەڕووی چەکدارییەوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە دەڵی بە پڕچەککردنی حەشدی شەعبی لەلایەن ڕووسیا و پشتیوانیکردنی بەردەوامی ئێران بۆیان، ئەو هێزە لە عێراق بە پێش سوپای عێراق دەکەوێت و بەهێزتر دەبێت
payamner -
