سپۆتنیک: پێشبینیی ئاوارەبوونی ٢٥٠ هەزار کەس لە ڕۆژئاوای موسڵ دەکرێت
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی لە زاری ڕۆژنامەی عێراقی نیوزەوە بڵاویکردەوە کە بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لە بەشی ڕۆژئاوای موسڵ، لەوانەیە ٢٠٠ تا ٢٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی ناوچەکە ناچار بن ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و ڕوو لە ناوچە ئارامەکان بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵەوە نزیکەی ١٩٠ هەزار کەس لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە ئاوارە بوون.
هەر لەو بارەیەوە بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی ستارتفۆر، هەزاران کەس لەو ئاوارانەی بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دوای ئازادکردنەوەی شارەکەیان ڕوویان لە ماڵەکانیان کردووەتەوە و ڕۆژانە نزیکەی ٣٠٠٠ کەس کەمپی ئاوارەکان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ.
payamner -
