چاوەروان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو عەبادی کاندیدی پۆستە ئەمنیەکان بباتە پەرلەمان
حاکم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; بڕیار وایە ھەفتەی داھاتوو سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بێتە پەرلەمان وکاندیدی وەزیرە تەناھیەکان لەگەڵ خۆی بێنیت وپێشکەشی پەرلەمانی بکات بۆ ئەوەی دەنگدانی لەسەر بکرێت.
حاکم سەرخان سلێڤانەیی گوتیشی، ھەر یەکە لەپۆستەکانی ناوخۆوبەرگری بێ وەزیرن وبڕیارە پۆستەکانیان پربکرێنەوە.
سەبارەت بەوەزارەتی دارایی ئەو پەرلەمانتارە گوتی، ھیچ باسێک نیە بۆ پرکردنەوەی ئەوپۆستە کە پشکی پارتیی دیموکراتی کوردستان وئێمەش ھیچ کاندیدێکمان پێشکەش نەکردووە ولەئێستادا وەزیرێک ئەوپۆستە بەوەکالەت بەرێوە دەبات.
payamner -
