بەریتانیا پابەندیی خۆی بە ھاوکاریی لە شەڕی موسڵدا دووپات دەکاتەوە

بەریتانیا پابەندیی خۆی بە ھاوکاریی لە شەڕی موسڵدا دووپات دەکاتەوە
وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت کە بەریتانیا یەکەم وڵات بووە پێداویستیی سەرەکیی مرۆیی گەیاندووەتە ئاوارەکانی موسڵ و بە بۆنەی ١٠٠ ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادیی موسڵدا ڕایدەگەیەنێت کە تا کۆتایی لەگەڵ خەڵکی لێقەوماوی شارەکەدا دەبن.



ھۆن پریتی پاتێل، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بە بۆنەی سەد ڕۆژەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادیی موسڵ لەدەستی داعش، شانازی دەکەین کە یەکەم وڵات بووین پێداویستیی سەرەکیی مرۆییمان گەیاندە ئاوارەکانی موسڵ.



لەو ڕووەوە وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی بەریتانیا داوای لە کارمەندانی فریاگوزاریی کرد ڕێگا بدۆزنەوە بۆ ھاوکاریکردنی ٧٥٠ ھەزار ھاووڵاتی کە تا ێستا لە ژێردەستی داعشن لە موسڵ و ھەر کەسێک ویستی لە بن دەستی داعش بێتە دەرەوە ڕێگای سەلامەتی بۆ بکەنەوە.



ناوبراو پابەندیی وڵاتەکەی دووپات کردەوە بۆ گەیاندنی ھاوکاریی تا کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە.
payamner -
Top