به‌تۆمه‌تى تیرۆر 176 ئافره‌ت له زینداندان و ئه‌شكه‌نجه‌ش ده‌درێن
زانا ڕۆستایی ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى دادى عێراقی ژماره‌ى زیندانی كراوه‌كان له زیندانهكانى عێراق، جگه له هه‌رێمى كوردستان 30 هه‌زار و 571 زیندانییه كه 6 هه‌زار و 213 یان به ماده‌ى تیرۆر ڕاگیراون و دادگاییان ته‌واو نه‌بووه و 10 هه‌زار و 172 دهستگیركراویشیان به‌تۆمه‌تى تیرۆر سزادراون كه له نێویاندا 174 ئافره‌ت هه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى "ژماره‌ى سزادراوانى پیاو به تاوانى دیكه‌ى مه‌ده‌نى 16 هه‌زار و 185 سزادراوه و ژماره‌ى مێردمنداڵانى كوڕ 176 كه‌س و كچانیش 8 كه‌سه".
ڕۆستایی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "ئه‌م داتایه ته‌نها زیندانه فه‌رمییه‌كانى ژێرده‌ستى وه‌زاره‌تى داد ده‌گرێته‌وه و به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌سه‌دان كه‌سی دیكه له زیندانى نهێنى و ناڕه‌سمی گرووپه چه‌كداره‌كان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سهربازگهكاندان".
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى یاسایی جه‌ختیشی كرده‌وه "دیارده‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌دا له زیندانهكانى عێراقدا زۆره و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤیش زۆرجار باسیان لێكردووه، بۆیه له یاساى لێبوردنى گشتى ماده‌یه‌كمان جێگیركردووه تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا وته‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت و به‌پێى ماده‌كه ده‌توانن داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى دادگاییان بكه‌نه‌وه".
bas news -
