عەبادی پلەی کەسێکی نزیکی خۆی دەکاتە وەزیر

 عەبادی پلەی کەسێکی نزیکی خۆی دەکاتە وەزیر
سەرۆک وەزیرانی عێراق پلەی کەسـێکی نزیکی خۆی بۆ وەزیر بەرز دەکاتەوە و پەرلەمانتارێکیش رەخنەی لێ دەگرێت.

هەیسەم جبووری، پەرلەمانتاری عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، کە بەپێی فەرمانی ژمارە 13ـی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران پلەکەی دەبێتە وەزیر.

فەرمانی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 22/1/2017 دەرچووە.

هەیسەم جبووری رەخنە لەو بڕیارە دەگرێت و باس لەوە دەکات، کە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت، حکوومەت چوار وەزارەتی کردە یەک وەزارەت و ئێستاش ”بە کۆمەڵ وەزیر دادەمەزرێنێت“.







باسنيوز
Top