سی و یەک کەس بە تاوانی کوشتارگەی سپایکەر لە سێدارە دران

سی و یەک کەس بە تاوانی کوشتارگەی سپایکەر لە سێدارە دران
دوای دوو ساڵ لە ئەنجامدانی کوشتارگەی سپایکەر لەلایەن داعشەوە ٣١ کەس لە عێراق لەسەر ئەو تاوانە لە سێدارە دران.


محەمەد خەلەف، قایمقامی سامەڕا بە ئەنادۆڵۆی ڕاگەیاند، دوای دوو ساڵ لە ئەنجامدانی کوشتارگەی سپایکەر و کوشتن و سەربڕینی نزیکەی ١٧٠٠ قوتابیی شیعە لە بنکەی ئاسمانی سپایکەر لەلایەن چەکدارەکانی داعش، ٣١ زیندانی کە لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر کرابوون لە سێدارە دران.


‌خەڵەف وتوویەتی، لاشەی لە سێدارە دراوەکان براونەتە نەخۆشخانەی گشتی تا دەدرێنەوە کەسوکاریان.

وتیشی، ھەندێکیان خەڵکی سامەڕا و ژمارەیەکی دیکەش لە لەسێدارەدراوەکان خەڵکی شوێنی دیکەی عێراقن.


لە ساڵی ٢٠١٤دا، چەکدارانی داعش ١٧٠٠ قوتابیی شیعەیان بە بارمتەگرت و لە سەربازگەی سپایکەر کۆیان کردنەوە پاشان ھەموویان کوشتن و سەربڕین و لاشەکانیان فڕێدایە ڕووباری دیجلە کە بە تکریتدا تێدەپەڕێت.
payamner -
Top