به‌به‌لگه‌وه..فه‌یسبوك له كارمه‌ندانى تۆڕى میدیای عێراقی قه‌ده‌غه ده‌كرێت
به‌پێی نووسراوێك كه كۆپییه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تۆڕى میدیای عێراقی، له (9-1-2017) به واژووى عه‌لى شه‌لا، كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى "نوورى مالیكی" گشتاندنێك بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و به‌شه‌كان و ڕۆژنامه‌ى (سه‌باح) ده‌رده‌كات و تیایدا ئاماژه به‌وه دراه، كه سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه تۆڕى میدیاى عێراقی، ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و مافى كارمه‌نده‌كانى نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ى كاركردنیاندا له تۆڕه‌كه، چالاكییان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌زگایه‌كی میدیایی دیكه‌دا كار بكه‌ن یان بنووسن یان ده‌زگایه‌ك دابمه‌زرێنن، ته‌نانه‌ت له پێگه تایبه‌تییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان".
bas news-
