به فه‌رمى ..دیوى چه‌پی شارى مووسڵ ڕزگار كرا
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (دووشه‌مه 23ى 1ى 2017) ڕزگاركردنى ته‌واوى دیوى چه‌پی شارى مووسڵ_ى ڕاگه‌یاند، كه ماوه‌ى زیاتر له سێ مانگه شه‌ڕى ڕزگاركردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ده‌ستى پێكردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته (باس‌نیوز)، ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌تى دیوى چه‌پی شارى مووسڵ له ده‌ست داعش، ڕزگار كرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه ئه‌وه‌ى ماوه تهنهائهوهیه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقه‌وه، ڕزگاركردنه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
شارى مووسڵ، ده‌كه‌وێته باكوورى عێراق و له دوو به‌ش دێت، به‌شى چه‌پ و به‌شى ڕاست، له ئێستادا به‌شى چه‌پی شاره‌كه به‌ته‌واوه‌تى ڕزگار كراوه و له ده‌ست داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه كه له ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یرانى 2014، دواى هه‌ڵاتنى هێزه‌كانى عێراق به فه‌رمانده‌یی نوورى مالیكی، له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه.
ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا، له 17ى 10ى 2016 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق به هاوكارى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستی پێكرد.
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى داڤۆس له سوویسرا، ڕای گه‌یاند :" له‌سه‌ره‌تاى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سه‌د كیلۆمه‌تریان له هێڵى به‌رگرى داعش تێك‌شكاند، ئه‌وه‌ش ڕێخۆشكه‌ر بوو بۆ هێزه‌كانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێشڕه‌وى بكه‌ن".
bas news-
